ڕاستەوخۆ

گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژن: ڕزگارکردنی ژنانی ئێزدی ئەرکی مرۆیی و ئەخلاقیی ئێمەیە

reset font size increase font size

گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژن بۆ چالاکیی بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی، کە بە دروشمی "بۆ دادپەروەری و ئازادی ببە بە دەنگی دیلەکانی فەرمانەکە" ڕێکخرابوو، پەیامێکی نارد و دەڵێ، ئازادکردنی ئەو ژنە ئێزدیانەی هێشتا دیلن ئەرکی ئێمەیە.

روکسەن محەمەد، لە پەیامەکەیدا ڕوونی کردەوە، ڕزگارکردنی ئەو ژنە ئێزدییانەی لە فەرمانی 74دا لەلایەن داعشەوە بە دیلگیراون، بۆ  تەنیا ئەرکێکی سیاسی نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقییە.

گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی ژن ئاماژەی بەوەشدا، دۆزی ژن دۆزێکی جیهانییە و لێک دانەبڕاوە، ژنان کاتێک ڕێکدەخرێن و بڕوایان بە دۆزەکەی خۆیان دەبێت، دەتوانن ببنە خاوەن ئیرادە و مێژووی خۆیان بە دەستی خۆیان بنووسنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.