ڕاستەوخۆ

بەکارهێنانی مووشەکی بالیستی لەلایەن ئێرانەوە دژی کەشتیگەلی ئەمریکا و بەردەوامیی ئاڵۆزییە هەرێمییەکان

reset font size increase font size

ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا پێیان ناوەتە قۆناغێکی نوێ و مەترسیدارەوە، دوای ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ یەکەمجار بە مووشەکی بالیستی دژەکەشتی، کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکی کردە ئامانج و لە بەرامبەردا ئەمریکا دەستبەسەرداگرتن و نوقمکردنی تانکەرێکی نەوتی ئێرانی ڕاگەیاند.

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، بە مووشەکی بالیستیی دژەکەشتی هێرشی کردووەتە سەر کەشتیی جەنگیی ئەمریکی (جۆرج واشنتن) و کەشتییەکی هاوپەیمانان لە نزیک تەنگەی هورمز.

لە بەرامبەردا، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێرشە مووشەکییەکە سەرکەوتوو نەبووە و کەشتییەکان زیانیان بەرنەکەوتووە، هەروەها وەک وەڵامدانەوەیەک کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانییان نوقم کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، گەمارۆی دەریایی لەسەر ئێران بەردەوامە و بەهۆی دابەزینی بەردەوامی بەهای تمەن، نیگەرانی لەلای سەرکردایەتیی ئێران دروست بووە لە ئەگەری سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی جەماوەری.

هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی پێشڕەوییەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و بەئامانجگرتنی پێگەکانی حزبوڵا، ئاڕاستەی داهاتووی ناوچەکە پەیوەستە بە ڕادەی ئامادەیی ئێران بۆ بەردەوامیدان بە هێرشەکانی و سروشتی وەڵامدانەوەی سەربازیی بەکۆمەڵی ئەمریکا و ئیسرائیل.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.