ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ڕایگەیاند، سه‌ربه‌ست عومه‌ر حه‌سه‌ن، بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری عێراق لەلایەن دادگه‌ی تاوانه‌كانی كه‌رخەوە بە تۆمەتی گەندەڵ سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی عێراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سه‌ربه‌ست عومه‌ر حه‌سه‌ن بریكاری پێشووتری وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی عێراق تۆمه‌تباره به گه‌نده‌ڵیی و سه‌رپێچی یاسایی له‌و گرێبه‌سته‌ی ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی دانیماركی واژۆی کردووە، بۆ نمایشكردنی گه‌نجینه‌کانی شوێنه‌واریی نه‌مرود له مۆزه‌خانه‌كانی ئه‌وروپا.
ئاماژە بەوەشکراوە، دادگه‌ی تاوانه‌كانی كه‌رخی شاری به‌غداد دوای به‌دواداچون و وردبونه‌وه‌ی یاسایی له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌رپێچییه‌كانی تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو له‌و دۆسیه‌یه‌دا، بەبێ ئامادەبوونی خۆی بڕیاری شه‌ش ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند.