ڕاستەوخۆ

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بارەگای سەرەکی و سێ بنکەی کۆڕەک تیلیکۆمی لە بەغدا داخست

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیار و ڕێکارە ڕێکخستنکارییەکان بەرامبەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق زنجیرەیەک بڕیاری نوێی مەیدانیی جێبەجێ کرد.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ی ئابی 2026، تیمە تایبەتمەندەکانی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بە هەماهەنگی و هاوکاریی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، هەڵمەتێکی مەیدانییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی هەڵمەتەکەدا بارەگای سەرەکیی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم لە ناوچەی جادرییە داخرا. جگە لە بارەگا سەرەکییەکە، سێ بنکەی گەورەی فرۆشتنی سەر بە کۆمپانیاکە لە ناوچە گرنگەکانی بەغدا (عەرەسات، شەقامی فەلەستین، و مەنسوور) داخران.

 بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی حکومەت لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، ئەم داخستنەی لە چوارچێوەی بەدواداچوونی وردی دەستەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی پێشتر سەبارەت بە ڕاگرتنی کار و چالاکییەکانی کۆڕەک تیلیکۆم دەرچوون.

دەستەکە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لەسەر ڕێکارە یاسایی و ڕێکخستنکارییەکانی بەردەوام دەبێت لەگەڵ لایەنە ئەمنی و حکومییە پەیوەندیدارەکان، بە ئامانجی جێبەجێکردنی یاسا ڕێکخەرەکان و پاراستنی سەروەریی یاسا، مافەکانی دەوڵەت و بەرژەوەندیی گشتی و مافی بەکارهێنەرانی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندی لە عێراقدا.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.