ڕاستەوخۆ

چارەنووسی ژنێکی کورد دوای چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی لە ئێران نادیارە

reset font size increase font size

چارەنووسی نازەنین حوسێنپوور، ژنی 34 ساڵەی خەڵکی گوندی شیناوێی پیرانشار، چوار ڕۆژ پاش دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە نادیارە.

ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان (KHRN) بڵاوی کردەوە کە ناوبراو لە 16ی ئاب پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتنی خێزانی و پەیوەندیی تەلەفۆنی لێ قەدەغە کراوە و ناوەندە ئەمنیی و دادوەرییەکانیش سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەکیان لەسەر بارودۆخی نەخستووەتەڕوو.

نازەنین حوسێنپوور دایکی دوو منداڵی تەمەن بچووکە، هاوسەرەکەی تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.