ڕاستەوخۆ

کچە کوردێک بووە یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکان لە مووش

reset font size increase font size

هیڤدا تانیێری، خوێندکاری دەرچووی ناوەندیی "ڤالی عادل یازار" لە پارێزگای موش، توانی لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پەڕینەوە بۆ ئامادەیییەکان (LGS) لە تەواوی تورکیادا وەڵامی تەواوی پرسیارەکان بە دروستی بداتەوە و ٥٠٠ نمرەی تەواو بەدەستبهێنێت.

هیڤدا لەسەرەتای لیستەکەی بۆ دیاریکردنی قوتابخانەی ئامادەیی، ناوی ئامادەیی ناوداری "کاباتاش"-ی لە ئیستەنبوڵ تۆمار کردووە.

 ناوبراو وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی، ڕایگەیاند کە ئامانجی گەورەی داهاتووی ئەوەیە لە دەرەوەی وڵات پەروەردە و ڕاهێنانی فڕۆکەوانی وەربگرێت و ببێتە فڕۆکەوان.

تانیێری ئاماژەی بەوەش کرد، هاوکاریی خێزانەکەی، هاندانی مامۆستاکانی و هاوکاریی هاوڕێکانی ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەدا.

هەروەها ئیبراهیم تانیێری، باوکی هیڤدا، دەستخۆشی لە مامۆستایان کرد بۆ فێرکردنی کچەکەی لەسەر شێوازی خوێندنەوەی ڕێکخراو و بەردەوام.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.