بۆ له‌مه‌ودوا رێگه به ژنان و كچانی ئێران ده‌درێت ماتۆڕ و سكۆته‌ر له شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان لێ‌بخوڕن.
ئاژانسی هه‌واڵی ئیلنای ئێران بڵاویكرده‌وه: ئەمڕۆ ٤ی شوبات، محه‌مه‌د ره‌زا عارف جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئێران، ئیمزای له‌سه‌ر بڕیارێك كردووه، رێگه به ژنان و كچانی وڵاته‌كه ده‌درێت له شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان ماتۆڕ و سكۆته‌ر لێ‌بخوڕن، هه‌رچه‌نده هیچ یاسایه‌كی هاتوچۆی ئێران ئاماژه‌ی به رێگرییكردن له ژنان و كچانی وڵاته‌كه نه‌كردووه ماتۆڕ لێ‌بخوڕن.
ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، دوای شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌و وڵاته دێت به مه‌به‌ستی سوككردنی بارگرانیهكانی سه‌رشانی هاوڵاتیان و دڵدانه‌وه و رازیكردنی خه‌ڵك، كه به‌هۆی دابه‌زینی بەهای تمه‌ن و بارگرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كان، بار‌و گوزه‌رانی خه‌ڵكی ئێرانی زۆر قورس و زه‌حمه‌ت کردووە.
له دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979، چه‌ندین چالاكی و شێوازی جلوبه‌رگ و كاری جۆراوجۆر له ژنان و كچانی وڵاته‌كه له شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان قهدهغهكراوە، به‌ڵام له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا ژنان و كچانی ئێران سه‌ركێشییان ده‌كرد و رووبه‌ڕووی ئه‌و یاسا و رێگریانه ده‌بوونه‌وه كه دژیان گیرا بووهبهر.