بە گوێرەی ئامارەکانی دەست ئاژانسی ڕۆژنیوز کەوتووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە هەرێمی کوردستان ژنێک کوژراوە و چوار ژنی دیکەش تریش بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، هاوکات دوو ژن دیکەش بریندار بوون.
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی دژ بە ژنان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئاژانسی ڕۆژنیوز ئامارێکی نوێی بڵاوکردەوە کە ژمارەی کوژرانی ژنان لە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو، ئامارەکە بەم شێوەیەیە:
لەئیدارەی گەرمیان: لە کەلار بەهۆی ژەهراوی بوون بە غازی ناو ماڵ دوو خوشک ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
لە پارێزگای سلێمانی: لە ناوەندی سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی گوماناوی سوتانەوە، ژنێک گیانی لەدەستداوە.
لە پارێزگای کەرکوک: تەرمی ژنێک لەناو ڕووباری خاسەدا دۆزراوەتەوە کە بە بەتانییەک پێچراوەتەوە و بلۆکێک بە تەرمەکەیەوە هەڵواسراوە بۆ ئەوەی سەر ئاو نەکەوێت. هەروەها لە ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا ژنێک کە دایکی سێ منداڵە، هاوسەرەکەی بە تێزاب هێرشی کردووەتە سەر و بە سەختی برینداربووە.
لە پارێزگای هەولێر: لە شارۆچکەی قوشتەپە تەرمی ژنێکی عەرەب کە بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراوە دۆزراوەتەوە.
شایەنی باسە بەگوێرەی ئامارەکان لە ساڵی ڕابردوودا ٥١ ژن لە هەرێمی کوردستان دا کوژراون یاخود بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.