ڕاستەوخۆ

بۆچی ژنانی چین زیاتر ڕوویان لە کڕینی جلوبەرگی پیاوان کردووە؟

reset font size increase font size

ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی گەنجی چین لە کاتی ڕێکخستنی جلوبەرگەکانیاندا تێبینیی گۆڕانکارییەکی گەورە دەکەن؛ جلوبەرگە "پیاوانەکان"یان لە جلوبەرگە ژنانەکانیان زیاتر بووە. 

ئەم دیاردەیە تەنیا پێوەست نییە بە ژمارەیەکی کەم لە ژنان، بەڵکو بووەتە ترێندێکی بەربڵاو لە چین. لە ئەپڵیکەیشنی ناسراوی "شیاوهۆنگشۆ" (Rednote) هیشتاگی "ژن لە جلوبەرگی پیاواندا" زیاتر لە 82 ملیۆن بینەری هەبووە، و هیشتاگی "پۆشاکی بێ ڕەگەز" (Genderless clothing) لە 90 ملیۆن بینەری تێپەڕاندووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی بەشی چینیی بی‌بی‌سی، چەند هۆکارێکی سەرەکی لە پشت ئەم ترێندە نوێیەوەن:

کوالیتی باشتر و نرخی هەرزانتر:

ژنانی گەنج دەڵێن جلوبەرگی پیاوان زیاتر لە لۆکە (پەمۆ) و کەتان دروستدەکرێن، دوورینیان سادەتر و قوماشەکەیان ئەستوورترە.

لە لایەکی دیکەوە، نرخەکانیان زۆر گونجاوترە؛ بۆ نموونە کڕینی بلوسێکی پیاوانە کەمتر لە 100 یوان (نزیکەی 14 دۆلار) لەسەر کڕیار دەکەوێت، لە کاتێکدا جلوبەرگی ژنانە بە هەمان کوالیتی سێ هێندە گرانترە.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ سستبوونی ئابووریی چین لە ساڵی 2026ـدا و  وەک ڕێگەیەک بۆ "پاشەکەوتکردنی پێچەوانە" سەیر دەکرێت.

 کێشەی قەبارەو فشاری پیشەسازیی مۆدێل:

یەکێک لە گەورەترین ڕەخنەکان لە چین لەسەر جلوبەرگی ژنانەیە.

مۆدێلە نوێیەکان هێندە بچووک دەکرێنەوە کە تەنانەت قەبارەی XL (زۆر گەورە) بە زەحمەت بە باڵای ژنێکی مامناوەندا دەبێت و پێیان دەگۆترێت "قەبارەی منداڵ".

دیزاینەرێکی چینی بە ناوی "وانگ" ئاشکرای دەکات کە بەهۆی گرانبوونی تێچووی قوماش و قەیرانی داراییەوە، کۆمپانیاکان بۆ کەمکردنەوەی خەرجی، جلی قەبارە بچووک بەرهەم دەهێنن چونکە قوماشی کەمتری دەوێت و مۆدێلی ئامادە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاوە دەکڕن کە لەگەڵ جەستەی کڕیاری چینیدا ناگونجێت.

لایەنی بەکارھێنان و راحەتی:

جلوبەرگی پیاوان خاوەنی گیرفانی گەورە و دوورینی نەرمترن. پارێزەرێکی ژن لە شانگهای دەڵێت: "شۆرتێکی پیاوانەی قەبارە مامناوەند دەتوانێت تابلێتێکی 11 ئینچی و کتێبێک لە گیرفانیدا جێ بکاتەوە، بێ ئەوەی شێوەی جلەکە تێکبچێت.

کام جلی ژنانە هەیە بتوانێت تەنانەت سووراوێکیشی تێدا بشاریتەوە و شێوەی جەستەت تێکنەدات؟"

ئەم گۆڕانکارییە لە جلوبەرگی ژنانی چیندا، نیشانیدەدات کە چۆن ژنانی گەنج لە بری شوێنکەوتنی پێوەرەکانی جوانیی سەپێندراو لە بازاڕەکاندا، ئاسوودەیی، کوالیتی و لایەنی ئابووریی خۆیان دەخەنە پێش پێشوازییەکانی مۆدە باوەکانەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.