ڕاستەوخۆ

بزووتنەوەی ژنانی ئازاد: پشتگیریی لە خەباتی ڕەوای ژنانی ئەفغانستان دەکەین دژی زۆردارییەکانی تاڵیبان

reset font size increase font size

بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (TJA) لە ڕاگەیەندراوێکدا بە بۆنەی تێپەڕبوونی چوار ساڵ بەسەر کۆنتڕۆڵکردنی کابول لەلایەن تالیبانەوە، سەکۆنەی توندوتیژی و سیاسەتە ڕەگەزپەرستارییەکانی ئەو بزووتنەوەیە دژی ژنان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە لە تەنیشت ژنانی ئەفغانستانەوە دەوەستن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سیاسەتەکانی تاڵیبان لە دژی ژنان تەنها پێشێلکاریی سادە نین، بەڵکو سیستەمێکی دامەزراوەیی "جیاوازی ڕەگەزی" پێک دەهێنن کە ئامانجیان سڕینەوەی ژنانە لە ژیانی گشتی و کۆمەڵایەتیدا.

هەروەها سەرنجی خستەسەر ئەو بڕیارانەی کە مافی خوێندن، کارکردن و ئازادیی هاتوچۆیان لە ژنان سەندووە و ڕایگەیاند: "سەرەڕای هەموو زۆرداری و ڕێگرییەکان، سڵاو لە خەباتی ڕەوای ژنانی ئەفغانستان دەکەین کە لە ناو ماڵەکان، قوتابخانە ژێرزەمینییەکان و تۆڕە دیجیتاڵییەکاندا درێژەیان بە بەرخۆدان داوە."

لەە کۆتایشدا بزووتنەوەی ژنانی ئازاد داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە کۆتایی بە دیپلۆماسیی بەهەند وەرگرتنی تالیبان بهێنن و سیستەمی حوکمڕانیی ئەوان وەک "جیاوازیی ڕەگەزی" و تاوان دژی مرۆڤایەتی بناسێنن.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.