ئەمڕۆ لە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، چالاکییەکانی تریبوناڵی ژنانی 2026، بە بۆنەی 50 ساڵەی دامەزراندنی یەکەمین دادگای نەتەوەیی تاوانەکان دژی ژنان دەستیپێکرد.
ئەم تریبوناڵە، کە وەک هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و داڕشتنەوەی چەمکی دادپەروەریی فێمینیستی ڕێکخراوە، تا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
جێگای ئاماژەیە، تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئەوروپا) و هەروەها ناوەندی ژنۆلۆژی وەک هاوبەشی سەرەکی، بەشداریی چالاکییەکانی ئەم تریبۆناڵەیان کردووە و وۆرک شۆپێکی تایبەت بە ناوی "شکاندنی دەمامکی ئەفسانەی باوک سالاری" پێشکەش دەکەن.