فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ڕەوش و ژیانی ڕۆژنامەنووسان لە ئێران تا دێت بەرەو خراپتر دەچێت.
تیدراسیۆنەکە دەڵێت، دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لە مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو، دواتر هێرشە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، حەوت ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراون و نزیکەی هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆ لەو وڵاتە داخراون یان سنوردارکراون بە بڵاوکردنەوەی زانیاریی پەسەندکراوەکانی حکومەت.
ڕۆژنامەنووسان لە سەرانسەری ئێراندا، بە هۆی پچڕانی ئینتەرنێت لە لایەن حکومەتەوە کە ئەمڕۆ پێی نایە 26یەمین ڕۆژەوە، بە سەختی ڕووماڵی ڕوداوەکانیان پێ دەکرێت و ڕووبەڕووی هەڕەشەی زیاتری دەسەڵاتی دادوەری و هەواڵگری بوونەتەوە.
فیدراسیۆنەکە، سەرکۆنەی دەستگیرکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسانە دەکات و دەڵێت، ئەم دەستگیرکردنانە، ڕەنگدانەوەی شێوازێکی بەردەوامی فشارە لەسەر میدیا لە وڵاتەکەدا، هەروەها نیشانەیەکی دیارە لە نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین و دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە باوەڕپێکراوەکان لە ئێران.