بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لە میدیاکانی ئێران بڵاو کراوەتەوە، موحسن ڕەزایی، ڕاوێژکاری سەربازیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و فەرماندەی پێشتری سوپای پاسداران، بە بڕیارێکی موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک نوێنەری نوێی خامنەیی لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکە دەستنیشان کرا.
لە دەقی بڕیارەکەی ڕێبەری ئێراندا ئاماژە بە ئەزموونی ڕەزایی لە ڕابردوودا کراوە و ئومێدی بۆ خواستووە، کە لە ڕاپەڕاندنی ئەم بەرپرسیاریەتییەدا سەرکەوتوو بێت.
هاوكات لە هەمان بڕیاردا، سوپاس و پێزانین بۆ هەوڵەکانی محەممەد باقر زولقەدر دەربڕدراوە، کە پێشتر لەو پۆستەدا کاری کردووە.