سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند کە هیچ جۆرە دانوستانێک سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئاگربەسی ٦٠ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادا نییە، و لە ڕوانگەی تارانەوە هیچ وادەیەکی دیاریکراویش بۆ دەستپێکردنی ئاگربەسەکە نییە تا کار بۆ درێژکردنەوەی بکرێت.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستی ئەمریکا گرت و باوەڕی وا گەیاند کە واشنتن تەنیا ٤٨ کاتژمێر دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی کاتی، بەڵێنەکانی پێشێل کردووە و دوای چەند ڕۆژێکیش بە تەواوی لە ڕێککەوتنەکە کشاوەتەوە.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە که لەبەر نەبوونی پابەندبوونی ئەمریکا، هیچ وادەیەکی فەرمی وەک دەستپێکی ئاگربەست بوونی نییە، بۆیە قسەکردن لەسەر درێژکردنەوەی بێواتایە.