عەلی فەدەوی، ڕاوێژکاری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، ڕایگەیاند کە گەرووی هورمز بە درێژایی مانگانی ڕابردوو لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوی ئێراندا بووە و ئێستاش هاتوچۆی کەشتییەکان لەژێر دەستی ئێراندایە.
بە گوێرەی قسەی ئەم فەرماندەی سوپای پاسداران بۆ یەکەمجارە لە مێژووی کەنداو کە هیچ کەشتییەکی ئەمریکی نەک هەر لە کەنداو یان گەرووی هورمز، بەڵکوو تەنانەت لە باکووری زەریای هیندیشدا بوونی نییە.
فەدەوی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکییەکان بە خواستی خۆیان ناوچەکەیان چۆڵ نەکردووە، بەڵکوو بەهۆی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزی دەریایی سوپای پاسدارانەوە زیاتر لە هەزار کیلۆمەتر لە سنوورەکانی ئێران دوور کەوتوونەتەوە.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە پێشتر ڕۆژانە زیاتر از 20 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە تێدەپەڕی و ئەم ڕێڕەوە ناوەندێکی سەرەکی بوو بۆ تێپەڕبوونی نەوتی جیهان بەڵام ئێستا ئێران هەناردەی نەوتی جیهانی پەکخستووە و ئەم کێشەیە کاریگەرییەکی فراوانی لەسەر ئابووریی جیهانی، ئەمریکا و ئەوروپا داناوە.