بەپەلە
ئاژانسی هەواڵی هاوار: بەهۆی دەستڕێژی چەند چەکدارێکەوە لە حەسەکە سێ هاوڵاتی کورد برینداربوون
ڕاستەوخۆ

پەرلەمانتارێکی ئێرانی: زیانەکانی شەڕی ئابووری لە هێرشی سەربازیی زیاترن

reset font size increase font size

ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێرانی ڕایگەیاند، لێکەوتە و کاریگەرییەکانی شەڕی ئابووری و سزاکانی ئەمریکا لە هێرشە سەربازییەکان زۆر زیاتر و مەترسیدارترن.

فەداحسێن مالیکی، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی خانەی میللەتی گوتووە، بە پێچەوانەی شەڕی سەربازییەوە کە دەکرێت ڕەوتی زیانەکانی لە داهاتوودا کەم بکرێتەوە، شەڕی ئابووری کاریگەرییەکی درێژخایەنتری هەیە و زیانەکانی بە شێوەی ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر ژیانی هاوڵاتییان.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ ئەمریکا گوشارە ئابوورییەکانی بۆ سەر ئێران زیاتر کرد و ڕایگەیاند، هەر وڵاتێک مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات لە بازاڕەکانی جیهان دەردەکرێت و تووشی سزا دەبێت.

بە گوێرەی ئامارەکان گەمارۆی دەریایی ئەمریکا ڕۆژانە زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلار زیان بە ئابووریی ئێران دەگەیەنێت و هەناردەی نەوت وەک گرنگترین سەرچاوەی داهاتی ئێران گەیشتووەتە نزیکەی سفر.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.