ڕاستەوخۆ

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا 500 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

reset font size increase font size

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان 500 کەس لە سێدارەدراون.

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو ڕێکخراوەکە، لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە لانیکەم 500 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون کە 16 کەسیان ژن بوون.

نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لانیکەم 56 کەس بە تۆمەتی تاوانی سیاسی و ئەمنی لە ئێران لەسێدارە دراون.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای ساڵی 2010ەوە 1943 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون کە 305 کەسیان ژن بوون و 71 کەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.