ڕاستەوخۆ

کانگای زێڕشۆران, سەروەتێک بۆ ناخۆی ئێران و نەهامەتی بۆ خەڵکی ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

reset font size increase font size

ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی سەدان کانزای نایاب و دەگمەنە، لە سەروویانەوە کانگای زێڕی "زێرشۆران"، کە دەکەوێتە چیاکانی شاری تیکاب لە پارێزگای ورمێ. ئەم کانگایە بە گەورەترین کانی زێڕ لە ئێران و ناوچەکە هەژمار دەکرێت.

بە گوێرەی توێژینەوە کانزاییەکان، یەدەگی بەردی کانزایی زێرشۆران بە 30 ملیۆن تۆن مەزەندە دەکرێت، بە شێوەیەک لە هەر تۆنێک بەرد، نزیکەی پێنج گرام زێڕی پاک بەدەست دەهێنرێت. ئەم ڕێژە بەرزەی بەرهەمهێنان، کانی زێرشۆرانی خستووەتە ڕیزبەندی گرنگترین کانگاکانی زێڕ لەسەر ئاستی جیهان.

سەرەڕای ئەم سەروەت و سامانە گەورەیە، هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری تیکاب هیچ سوودێک لە داهاتەکەی وەرناگرن. بە گوێرەی گوتەی نوێنەرانی تیکاب لە پەرلەمانی ئێران، داهاتی کانگاکە بە هیچ شێوەیەک بۆ گەشەپێدانی ناوچەکە ناگەڕێتەوە، بەهۆی ئەوەشەوە تیکاب یەکێکە لە شارە هەرە دواکەوتووەکان، ڕێژەی بێکاری تێیدا 25٪ی تێپەڕاندووە و ژێرخانەکانی تەندروستی، ئاو و کارەبا لە نزمترین ئاستدان.

زیانی سەرەکیی ئەم پڕۆژەیە ڕاستەوخۆ بەر خەڵکی ناوچەکە کەوتووە، بەهۆی بەکارهێنانی ماددە کیمیاییەکان بۆ دەرهێنانی زێڕ، ژینگەی سروشتیی تیکاب بەرەو وێرانبوون دەچێت، سەرچاوەکانی ئاو و خاک ئالودە بوون و ساڵانە بەهۆی بەرکەوتنیان بە ماددە زیانبەخشەکان، دەیان کرێکاری کانییەکە تووشی نەخۆشیی سەخت دەبن و گیان لەدەست دەدەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.