لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوو مانگی داهاتوودا پڕۆژه یاسای بودجه تێبپه‌ڕێنرێت و ببێته یاسا.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، چه‌ند ڕۆژی داهاتوو پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی 2027 ئاماده ده‌بێت و ده‌خرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
دەشڵێ، له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی نوێ‌دا، خه‌رجییه‌كان و به‌رگرتن له به هه‌ده‌ردانی دارایی گشتیی و چه‌ند ڕێكار و ڕێوشوێنێكی دیكه‌ی گه‌ره‌نتیی دارایی، له به‌رچاوگیراوه.
ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی سه‌قامگیر بوو، ئه‌وا له ناوه‌ڕاستی ساڵی نوێ‌دا هه‌نگاو ده‌نێین بۆ ئاماده‌كردن و جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی ته‌واوكاریی.