ڕاستەوخۆ

سەرۆکوەزیرانی عێراق 47 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی پێنج نەخۆشخانە بەخشێت

reset font size increase font size

عەبدولحوسێن مووسەوی، وەزیری تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەسەر ئەرکی تایبەتی خۆی 47 ملیار دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی پێنج نەخۆشخانەی سەرەکی بەغدا بەخشیوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی نەبوونی تەرخانکراوی دارایی لە بودجەی گشتیدا، کارەکانیان تووشی ئاستەنگ بووبووەوە.

وەزیری تەندروستی روونیکردەوە، نەخۆشخانەکانی بەغدا لە کۆمەڵگەی پزیشکی، کازمییە، کەنەدی، یەرموک و زەعفەرانییە ئەو ناوەندانەن، کە دەستبەجێ تیمەکان کاری نۆژەنکردنەوەیان تێدا دەستپێکردووە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکوەزیران دوو ملیۆن دۆلاری دیکەشی راستەوخۆ بەخشیوەتە وەزارەت بۆ دابینکردنی دەرمانێکی گرنگ، کە بەهۆی نەبوونی بودجەوە کڕینی وەک خۆی پەکی کەوتبوو.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، مووسەوی جەختی کردەوە، ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەم هەنگاوە هاندانی دامەزراوەکانی دیکەیە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تەندروستی، لەو چوارچێوەیەشدا کۆمەڵەی نەخۆشخانە تایبەتەکان ڕەزامەندییان دەربڕیوە، کە مانگانە 10 نەشتەرگەری بە خۆڕایی ئەنجام بدەن بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی گشتی.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.