هیمداد شاهین، گوتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە فەرمی ڕایگەیاند، هێزەکەیان بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ناکات.
گوتەبێژی جووڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان لەسەر هەڵوێستی ڕابردوویان بەردەوام دەبن و لە خولی نوێی پەرلەمان و پرۆسەی سیاسیی هەرێمدا وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە و بەشداری لە پێکهێنانی حکومەتدا ناکەن.