ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندنی 2026-2027ی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2026-2027 بڵاوکردەوە و لە ڕێگەی گشتاندنێکەوە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کرد.

بە گوێرەی ساڵنامەکە، وەرزی یەکەمی خوێندن لە 72 ڕۆژ پێکدێت لە 20-09-2026 دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم لە 15-12-2026 تاوەکو 24-12-2026 بەڕێوەدەچن، پاشان لە 25-12-2026 تاوەکو 02-01-2027 پشووی وەرزی یەکەم دەبێت. وەرزی دووەم بە 89 ڕۆژی خوێندن لە 03-01-2027 دەستپێدەکات و پشووی نەورۆز و بەهاریش لە 09-03-2027 تاوەکو 23-03-2027 دەخایەنێت.

سەبارەت بە تاقیکردنەوە گشتییەکان، تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەم خولی یەکەم لە 02-05-2027 تاوەکو 13-05-2027 و خولی دووەمی لە 08-06-2027 تاوەکو 23-06-2027 بەڕێوەدەچێت.

تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ خولی یەکەم لە 31-05-2027 دەستپێدەکەن و لە 24-06-2027 کۆتاییان دێت، بە هەمان شێوە خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە نێوان 07-08-2027 تاوەکو 23-08-2027 ئەنجام دەدرێن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.