لە ناحیەی گیادین (دیادین)ـی سەر بە پارێزگای ئاگری لە باکووری کوردستان، گردبوونەوەیەکی ئیکۆلۆژی بە دروشمی «ئێمە خاکەکەمان دەپارێزین» دەستی پێکرد.
گردبوونەوەکە بە سەرکردایەتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و بزووتنەوەی ئیکۆلۆژیی میزۆپۆتامیا ڕێکخراوە.
جەماوەری بەشداربوو لەبەردەم بینای پۆستە (PTT) لە شەقامی ئینۆنو کۆبوونەوە و دواتر دەستیان بە ڕێپێوان بەرەو وێستگەی پاسی قەزاکە کرد.
بڕیارە لەو گردبوونەوەیەدا هەریەک لە تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی و هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) وتار پێشکەش بکەن و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان و هاووڵاتییان لەسەر تاڵانکردنی سروشت و مەترسییەکانی کانگاکانی سیانید بخەنە ڕوو.