ڕاستەوخۆ

شاندێکی یەکێتی لە هەولێر سەردانی پارتی کرد؛ پەیوەندییەکانی هەردوولا تاوتوێ کران

reset font size increase font size

شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولایان تاوتوێ کرد.

پشتیوان سادق، لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر ڕایگەیاند: "پەیوەندیی یەکێتی و پارتی مێژوویی و دوورودرێژ و ڕوونە، بەردەوامیش دەبین لە گفتوگۆکانمان."

لەلایەکی دیکەوە، ڕێباز بێرکۆتی، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی گوتی: "سەردانی ئێمە سەردانی تەبایی، برایەتی و یەکڕیزییە." هەروەها داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد هاوکار بن و گوتی: "هیوادارین ڕاگەیاندنەکان بۆ باشبوونی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی هاوکاریمان بکەن."

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.