ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی لە ڕۆژی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان: قۆناغێکی مێژووییە و بەرپرسیارێتییەکی گەورە لە ئەستۆماندایە

reset font size increase font size

لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان و کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاوکارییەکانیان لە قۆناغە جیاوازەکاندا، جەخت لەسەر ئامادەیی تەواوی هێزی پێشمەرگە و گرنگیی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد دەکاتەوە.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان ڕۆڵی هاوپەیمانان لە سێ قۆناغی سەرەکی و چارەنووسسازدا هەرگیز لەبیر ناکەن، کە بریتی بوون لە:

ساڵی ١٩٩١: ڕاگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین بەتایبەت لەلایەن ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنساوە.

ساڵی ٢٠٠٣: ڕووخاندنی رژێمی دیکتاتۆری بەعس.

دوای ساڵی ٢٠١٤: شەڕی سەخت و سەرکەوتووی دژ بە تیرۆریستانی داعش بە هاوبەشی لەگەڵ پێشمەرگە و سوپای عێراق.

بەرپرسیارێتیی قۆناغی نوێ و سەروەریی وڵات سەبارەت بە دۆخی نوێی پاش کشانەوەی هاوپەیمانان، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی سەروەریی تەواو بۆ عێراق ساتەوەختێکی مێژوویی گرنگە و هەمووان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەداین بۆ ئەوەی بیسەلمێنین دەتوانین پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتەکەمان بکەین، ئەمەش بەبێ پێکەوەکارکردن و جێبەجێکردنی تەواوەتیی دەستوور بەدی نایەت.

لە پەیامەکەیدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە وەک هێزە سیاسییەکانی کوردستان لەبەردەم بەرپرسیارێتییەکی مێژووییداین و پێویستە بە یەکڕیزی کار بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە شەرعییەکان و گەیشتن بە حکومڕانییەکی باشتر و خزمەتگوزار بکەین.

دڵنیاییدان بە هاووڵاتییان لە کۆتایی پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە «هاوکاری و هەماهەنگییەکی زۆرباش هەیە لەنێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێم، هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش لەوپەڕی ئامادەیی خۆیدایە و وەک هەمیشە ئامادەیە بۆ پاراستنی خاکی کوردستان و سەروماڵی هاوڵاتییان لە هەرچەشنە هەڕەشە و مەترسییەک گیانفیدایی بکات».

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.