هاوشێوەی شوێنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، جوتیارانی حاجی ئۆمەران کێشەی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان هەیە و دەڵێن، سەرەڕای ماندووبونێکی زۆر، بەڵام بەرهەمەکانیان پارە ناکات و زیانێکی زۆر دەکەن.
بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران دەڵێت، لە هەوڵدان بۆ باشترکردنی بازاڕی بەروبوومە خۆماڵییەکان، بەڵام تاوەکو ئیستا ئەو ئامانجەی هەیانە پێی نەگەیشتوون.