جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان، لەبارەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر باشووری وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە ئەو بۆردوومانانە پەیامێکی ڕوونی پڕۆسەی دانوستاندن لەگەڵ تەلئەبیب پێک دەهێنن و سەرکۆنەی پێشێلکردنی بەردوامی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی لوبنان، لە ئەنجامی بۆردوومانی چڕی بەیانی ئەمڕۆی سوپای ئیسرائیل بۆسەر سێ ناوچە لە باشووری لوبنان، حەوت کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەم هێرشانە پێشێلکاریی ڕێککەوتنی چوارچێوە و هەوڵەکانی واشنتنن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.