ڕاستەوخۆ

دەوڵەتی یاسا: مەحاڵە نوری مالیكی لە خۆکاندیدکردنی بۆ سەرۆک وەزیران بكشێتەوە

reset font size increase font size

گوتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، مەحاڵە نوری مالیكی پاشەكشە لە كاندیدبوون بكات، چونكە نایەوێت خۆی لەبەردەم جەماوەرەكەی و خەڵكی عێراقیش شەرمەزار بكات.

عەقیل فەتلاوی، لە چاوپێكەتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "یو تیڤی" لەبارەی دواخستنی دوو كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، كە بڕیاربوو ڕۆژی یەك شەممە و دووشەممەی ڕابردوو ئەنجامبدرێت گوتی، هۆکاری شەخسی لە پشت ئامادە نەبوونی مالیکی بووە لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی.

ئاشکرایکرد، چاوەوانی گەڕانەوەی باڵیۆزی عێراق دەكەن لە واشنتۆن كە ئەمڕۆ یان سبەی دەگەڕێتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، هیچ لیستێكی سەپاندنی سزا بەسەر عێراقدا نییە و دەڵێ، "باڵیۆزی عێراق لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە، ئەگەر پەیامێک لە واشنتۆنەوە هەبێ، ئەوە بۆ سەرکردە سیاسییەکان و حکومەت ڕوون دەبێتەوە".

جەختیشكرد لەوەی، "مالیکی کەسێک نییە بە هاتوهەرای میدیایی بشڵەژێت، ئەو هێشتا خۆڕاگر و پێداگرە لەسەر خۆکاندیدکردن".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.