وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگەیاند، پێویستە وڵاتانی دراوسێمان بنکە و پێگەکانی بێگانەکان لەناو خاکەکەیان قبوڵ نەکەن و دەریانبکەن.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پۆستێکی ئێکسدا ڕایگەیاندووه، ئەو چەترەی ئەمریکا بانگەشەی بۆ دەکرد، بووەتە چاڵ بۆ ناوچەکە و جگە لە زیادکردنی قەیران و ئاڵۆزی لەناوچەکەدا هیچ سودێکی نەبووە.
دەشڵێت، ئەمریکا داوای هاوکاری لە چین کردووە بۆ ئەوەی کار بۆ پاراستنی ئەمنی گەرووی هورمز بکات، هەروەها داوای لە وڵاتانی کەنداو کرد هێزە بێگانەکان لە وڵاتەکەیان دەربکەن بەتایبەتیش ئەو وڵاتانەی پارێزگاری و پشتیوانی لە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل دەکەن.
به‌هۆی بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه ئێران به‌رده‌وام چه‌ندین وڵاتی كه‌نداو ده‌كاته ئامانج، هه‌ندێكجار ئامانجه‌كانی ئێران له‌و وڵاتانه دوور له بنكه‌كانی ئه‌مریكا و شوێنی مه‌ده‌نی و كه‌رته‌كانی دیكه ده‌گرێته‌وه.