ئێران له ڕێگه‌ی پاكستانه‌وه پێشنیازێكی نوێی داوه‌ته پاكستان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 1ـی ئایاری 2026، میدیای فیرمی ئێران بڵاویكرده‌وه، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێككه‌وتن و كۆتاییهێنان به جه‌نگ، تاران پێشنیازێكی نوێی داوه‌ته پاكستان بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته به‌رده‌م ئه‌مریكا.
میدیای فه‌رمیی ئێران هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی پێشنیازهكهوه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
هاوكات ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی سه‌ختیی په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌رپرسانی ئێران به موجته‌با خامنه‌ییه‌وه، پێشنیازه‌كه‌ی ئێران دوواكه‌وتووه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، سه‌ره‌ڕای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست و به‌رێوه‌چوونی خولێكی دانوستانه‌كان له ئیسلام ئاباد، به‌ڵام له ئێستادا جۆرێك له چه‌قبه‌ستووی له نێوان ئێران و ئه‌مریكا بۆ دانووستان هه‌یه و وڵاتانی نێوه‌ندگیریش به تایبه‌ت پاكستان، جه‌خت له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كان بۆ به‌رده‌وامیی دانوستان و گه‌یشت به ڕێككه‌وتنی كۆتایی ده‌كه‌نه‌وه.