له باشوری حه‌له‌ب گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه، كه ته‌رمی 57 كه‌سی تێدابووه و له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازییه‌كاندا كوژراون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 1ـی ئایاری 2026، ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له گوندێكی باشوری حه‌له‌ب دۆزراوه‌ته‌وه، كه ته‌رمی 55 پیاو و هه‌روه‌ها ژن و منداڵێكی تێدا بووه.
ڕوانگه‌ی سوری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه، 13 گۆڕی بەکۆمەڵ له سوریا دۆزراونەتەوە، کە 138 تەرمیان تێدابووە.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا له 2011ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا، سه‌دان هه‌زار كه‌س كوژراون و بێسه‌روشوێنن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له لایه‌نه‌كان، كوژراوه‌كانیان له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا شاردوونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه به‌شێكی زۆریان چاره‌نووسیان نادیاره.