فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئۆپراسیۆنه‌كانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای ئه‌مریكا 16 كه‌شتیی و ژێرده‌ریایی هێزی ده‌ریایی ئێرانیان تێكشاندووه و نزیكه‌ی دوو هه‌زار ئامانجی دیكه‌یان له نێو ئێران‌دا بۆردومانكردووه.
گوتوشیه‌تی، به‌هۆی هێرشه به‌رفراوان و زۆر و ردهكانیان، ته‌واوی هێزی ده‌ریایی ئێرانیان تێكشكاندووه و له ناوبردووه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كاندا زیاتر له 50 هه‌زار سه‌رباز و دوو فڕۆكه‌هه‌ڵگر و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی زۆر پێشكه‌وتوو به‌شداریی ده‌كه‌ن و هێزی زیاتریش له ڕێگه‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگییان.