ڕاستەوخۆ

سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوتری ئیسرائیل: ڕه‌نگه‌ دوای ئێران نۆره‌ی توركیا بێت

reset font size increase font size

سەرۆک وەزیرانی پێشوتری ئیسرائیل دەڵێت، له‌ دوای یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی ململانێكانی له‌گه‌ڵ ئێران، ڕەنگە ته‌لئه‌بیب ناچاربێت بیر لە کردەوەی سەربازیی لە دژی تورکیا بکاتەوە.

نەفتالی بینێت سەرۆکوەزیرانی پێشوتری ئیسرائیل، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی "بلۆمبێرگ" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌، ئه‌گه‌ر توركیا بیه‌وێت هاوپەیمانییەکی ناوچەیی دروست بكات، ئه‌وه‌ وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ئیسرائیل ته‌ماشا ده‌كرێت و به‌و هۆیه‌وه‌ ڕه‌نگه‌ دوای یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی ململانێكان له‌گه‌ڵ ئێران، ئیسرائیل ناچاربێت بیر لە کردەوەی سەربازیی لە دژی تورکیا بکاتەوە.

نەفتالی بینێت، باسی له‌وه‌ش كردووه‌، هەر هاوپەیمانییەک لە دەوری هێزە سیاسییە ئیسلامییەکان دروست ببێت، لەلایەن ئیسرائیلەوە وەک بلۆکێکی دوژمنکارانە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی ئەمنیی هەژمار دەکرێت.

 سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوتری ئیسرائیل، هۆشداریشیدا لەوەی ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ست به‌وه‌ بكات، كه‌ لە ڕوی ستراتیژییەوە گەمارۆدراوە، ئه‌وا وه‌ڵامی ده‌بێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئیسرائیل گوتوشیه‌تی، دەبێت دڵنیابین لەوەی ئەردۆغان هاوپەیمانییەکی نوێی ئیسلامی توندڕەوی سوننە لە نێوان خۆی و جۆلانی و قەتەر و حەماسدا دروست نەکات.

ده‌شڵێت، ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەندە بە بڕیارەکانی ئەنكەرە، دواجار هەڵبژاردنەکه له دەست تورکیایه، ئەگەر تورکیا به دوای ئاشتیدا بێت، به دڵنیاییەوه ئاشتیمان دەوێت، بەڵام ئەگەر هەوڵبدات به تیرۆر گەمارۆمان بدات، دەستەوسان ناوەستین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.