نەورۆزی ئەمساڵ بۆ خەڵکی ڕۆژاڤای کوردستان جیاوازە و ئەوان بەخوێن و بەرخودانی خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان، مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆز هه‌ڵده‌كه‌ن، بۆ ئه‌مساڵ وێنه‌ی شه‌هید ئه‌حمه‌د كوڕه كورده‌كه‌ی باشووری كوردستان كه ئه‌مساڵ له ڕۆژاڤا شه‌هید بوو وێنه‌كه‌ی به گه‌وره‌یی له شه‌قامێكی حه‌سه‌كه داده‌نرێت.
نەورۆز جەژنێکی مێژووی و تایبەتە و مانایەکی گەورەی هەیە بۆ گەلی کورد، مانای هێز و سەرکەوتن بووە بەسەر زوڵم و ستەمدا، هەروەها ڕۆژی نەورۆز دەستپێکی ڕۆژژمێری کوردییە، لە ھەموو شوێنەکانی کوردستاندا ئەم جەژنە بەڕێوە دەچێت.
لەسەرەتای ئەمساڵدا، ڕۆژاڤای کوردستان تووشی هێرش و پەلاماری توندی سوپای سوریا و گروپه‌كانی نزیك له دیمه‌شق بوه‌وه، هێرشەکە کوردی لە هەر چوار پارچەی کوردستان یەکخست.
ئەحمەد هێمن گەنجێکی تەمەن 23 ساڵی دانیشتووی کەرکوک بوو، لە 15ـی كانوونی دووەمی ئەمساڵ لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانی بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە ڕۆژاڤای کوردستان، هاوشانی چه‌ندین كوردی دیكه‌ی باشوور، ڕووی لەو پارچەیەی كوردستان کرد.
شەهید ئەحمەد، لە 26ـی كانوونی دووەمی ئه‌مساڵ لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوڕێکانی لە بەرەکانی جەنگدا له ڕووبهڕووبونهوهیهكدا له ڕۆژاڤای كوردستان شەهید بوو.
شه‌هید ئه‌حمه‌د لە ڕۆژاڤای کوردستان بووەتە سیمبولی بەرخودان و ئازادی، وەک ڕێزێک بۆ گیان فیداییەکەی، وێنەی ئه‌و به گه‌وره‌یی لە شەقامێکی حەسەکە دانراوە و لە نەرۆزدا نمایش ده‌كرێت.