ئه‌مڕۆ له شاری كۆبانێی رۆژاڤای كوردستان به ئاماده‌بوونی چه‌ندین سیاسه‌تمه‌دار له ڕێوڕه‌سمێكی گه‌وره‌دا ته‌رمی سیاسه‌تمه‌داری كورد سالح موسلیم به خاك ده‌سپێردرێت.
ڕێوڕه‌سمه‌كه له كاتژمێر 12ی ئه‌مڕۆ لە گۆڕستانی شەهیدانی کۆبانێ بە خاک به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تێیدا مەزڵوم عەبدی و شاندی ده‌مپارتی و سیاسەتمەداران و کەسایەتییە جیاوازەکان لە هەر چوار لای کوردستانەوە بەشداری تێدا ده‌كه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پرسەی ساڵح موسلیم لە کۆبانێ و لە سلێمانی لە مزگەوتی قازی محەمەد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردو ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پێشووتری په‌یه‌ده و سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی كورد به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر گیانی له ده‌ستدا، ڕۆژی دواتر ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه رۆژاڤای كوردستان، چه‌ندین مه‌راسیمی پێشوازی له ته‌رمه‌كه‌ی رێكخرا.