ڕاستەوخۆ

وەزارەتی ئەوقاف: وادەی ناونووسینی حاجیان تاوەکو 10ی ئەم مانگە درێژکرایەوە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وادەی ناونووسینی ئەلیکترۆنی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج درێژ کرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، مەبەست لەم بڕیارە ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تاوەکو ئێستا بەهۆی ڕێکارە تەکنیکییەکانەوە نەیانتوانیوە پێناسەی دیجیتاڵی وەربگرن یان پاسپۆرتەکانیان نوێ بکەنەوە.

وەزارەتی ئەوقاف ئاگاداریی هاووڵاتییان دەکاتەوە کە پرۆسەی ناونووسین تاوەکو کاتژمێر 12ی شەوی ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی 10ی ئابی 2026 بەردەوام دەبێت، و جەخت لەوەش دەکاتەوە کە ئەمە دواین دەرفەتە و پاش ئەو بەڕێوەچوونە وادەکەی جارێکی تر درێژ ناکرێتەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.