ڕاستەوخۆ

لەسەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان؛ 25 هاووڵاتیی کۆبانێ گیریانخواردووەو بە بێ ئاو و خۆراک ماونەتەوە

reset font size increase font size

25 هاووڵاتیی خەڵکی کۆبانی کە هەوڵیان داوە بە ڕێگەی قاچاخ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە پەڕینەوە بۆ هەرێمی کوردستان، نزیکەی هەفتەیەکە لە ناوچەیەکی چیايی سەر سنوور گیریان خواردووە و بە بێ ئاو و خۆراک ماونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی نووچە تیڤی، ئەو کەسانە سەرەتا لە بەشداریکردن لە گەشتێکدا چوونەتە ئیمارات و لەوێوە بۆ ئێران گواستراونەتەوە، پاشان کاتێک بە مەبەستی هاتنە ناو هەرێمی کوردستان هەوڵیان داوە سنوورەکە بە قاچاخ ببڕن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی باشووری کوردستانەوە دەستگیر کراون.

کەسە گیراوەکان لە ڕێگەی ڤیدیۆیەکەوەو لە ڕێگای نووچە تیڤیەوە ئاماژەیان بەوە داوە کە ئێستا لە ناوچەیەکی چیاييی نزیک گوندی حاجی ئۆمەران و لەسەر خەتی سنووریی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ماونەتەوە.

 ئەوان ڕایانگەیاندووە کە دەسەڵاتدارانی ئێران پاش دەستگیرکردنیان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانیان کردوون، بەڵام لایەنەکانی هەرێم ڕێگەیان نەداوە ببنە ناو خاکەکەوە و لەو ناوچە سەختەدا هێشتوونیەتەوە.

ئەو کۆمەڵە هاووڵاتییە کە ئاو و خۆراکیان بە تەواوی لێ بڕاوە، لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی و ناردنی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بارودۆخی خۆیان خستووەتە ڕوو و داوا لە لایەنە کوردییەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن بە زووترین کات بە هاواریانەوە بێن و بیانگوازنەوە بۆ ناوچەیەکی سەلامەت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.