بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی بە ناوی (ز ، س ، ج) ڕاگەیاند، کە لەلایەن دادگاوە پێنج فەرمانی دەستگیرکردنی لەسەر بووە و داواکراو بووە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دوای چاودێری و بەدواداچوونی وردی مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگروونی سەر بە بەشی پۆلیسی دوکان بووە. دەستگیرکردنەکە لەسەر بنەمای بڕیاری دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پیرەمەگروون و بەپێی مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەنجامدراوە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرەڕای دادگای پیرەمەگروون، تۆمەتباری ناوبراو لە چوار بنکە و دادگای دیکەش داواکراو بووە:
- بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە: بەپێی مادەی 456.
- بنکەی پۆلیسی چوارچرا: بەپێی مادەی 443.
- دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار: بەپێی مادەی 456.
- سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان: بەپێی مادەی 456.