ڕاستەوخۆ

وەزیری ڕێگاوبانی ئێران: بەهۆی جەنگەوە 100 فڕۆکە و 140 کەشتی زیانیان بەرکەوتووە

reset font size increase font size

فەرزانە سادق، وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری ئەو زیانانەی خستەڕوو، کە بەهۆی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیلەوە بەر کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی و دەریایی وڵاتەکەی کەوتوون.

وەزیری ڕێگاوبانی ئێران ڕایگەیاند، بەهۆی جەنگەکەوە بە گشتی زیانی بچووک و گەورە بەر نزیکەی 100 فڕۆکە کەوتووە، کە لەو ژمارەیە 8 فڕۆکەیان بە تەواوەتی لەناوچوون.

فەرزانە سادق دەربارەی زیانەکانی کەرتی دەریاییش ئاماژەی بەوە کرد، نزیکەی 140 کەشتیی مەدەنی و تایبەت زیانیان بەرکەوتووە، کە کەشتیی بارهەڵگر و کەشتیی نەفەرهەڵگری ناوخۆیی دانیشتووانی بەندەرەکانیشیان تێدایە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.