وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد و ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانیان بە توندی وەڵامی هەر دەستدرێژییەک دەدەنەوە، هەروەها هێرشکردنەسەر بنکە و کەشتییەکانی ئەمریکایان بە "بەرگرییەکی ڕەوا" لە دژی هێرشەکانی واشنتن وەسف کرد.
ئەم هەڵوێستەی تاران دوای ئەوە هات کە سوپای ئەمریکا لە کەمتر لە هەفتەیەکدا لە دووەم کاردانەوەیدا پێنج کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی لە کەنداو و دەریای عومان تێکشکاند. وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم هێرشانەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و درێژکراوەی سزا ئابووری و گەمارۆ دەریاییەکان ناu برد.
هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانە، سوپای پاسداران بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکای لە ئوردن کردە ئامانج و هۆشداریی دا کە کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی نزیک کوێت و بەحرەین دەکاتە ئامانج.
لەم چوارچێوەیەدا، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە سەردانێکیدا بۆ کۆلۆمبیا جەختی کردەوە کە واشنتن لە بەئامانجگرتنی کەشتییە ئێرانییەکان بەردەوام دەبێت، بە جۆرێک کە "هەر کاتێک ئێران هەوڵی لێدانی کەشتییە دەریاییەکانی ئەمریکا بدات، کەشتیی نەوتهەڵگر لەدەست دەدات."
پەرەسەندنی ئەم گرژییانە لە کاتێکدایە کە ماوەی دوو هەفتەیە هێرش و وەڵامدانەوەی سەربازیی نێوان هەردوولا لە کەنداو و تەنگەی هورمز پەرەی سەندووە.