ڕاستەوخۆ

ڕۆژنامەی کەیھان: لاوازکردنی باڵاپۆشی لە ئێران هێرشێکی بەرفراوانی دوژمنە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی کەیھان کە لەژێر چاوردێریی ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بڵاودەکرێتەوە، لە یادداشتێکدا ڕەخنەی لە هەڵوێستی حکومەت گرت بەهۆی ئەوەی بەرەنگاری بێحیجابی نابێتەوە. 

ڕۆژنامەکە دەلێ، دەسەڵاتداران بۆ بابەتی بچووکتر یان گەڕاندنەوەی یاریزانێک بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی هەوڵ دەدەن، بەڵام پێویستە بە هەمان شێوە هەوڵ بدەن حیجاب بگەڕێننەوە بۆ سەر ژنان.

کەیھان جەختی لەوە کردووەتەوە، حکومەتی ئێران چۆن ئەرکی سەرشانیەتی بە تەواوی توانایەوە هەوڵ بۆ باشکردنی بژێوی و دۆخی ئابووریی خەڵک بدات، بە هەمان شێوەش ئەرکی هەیە پارێزگاری لە کلتوری ئێرانی و ئیسلامی بکات لە بەرامبەر ئەو هێرشە بێ حیجابیە بەرفراوانەی کە لەلایەن دوژمنانەوە ئاڕاستەی کۆمەڵگە دەکرێت.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سنووربەزاندن لە بابەتی پۆشاکدا گەیشتووەتە ئاستێک کە چیتر جێگای قبوڵ نییە و پێویستە حکومەت ڕێکاری نوێ بگرێتەبەر بۆ گەڕانەوەی حیجابی ژنان.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.