لە ڕاگەیەنراوێکدا، ژمارەیەک لە ژنانی چالاک لە بوارەکانی، سیاسیی، کۆمەلگەی مەدەنی، ڕاگەیاندن و مافەکانی مرۆڤ، پێکهێنانی ئەنجومەنی شۆرشی ژنانیان ڕاگەیاند.
ئەنجومەنەکە دەڵێت، ئامانجی بەهێزکردنی دەسەڵاتی سیاسیی و پاراستنی مافی ژنان و وەستانەوەیە لە دژی لەسێدارەدان.
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا ئەنجومەنەکە باسی لەوە کردووە، ژنان هێشتا لە پێکهاتە سیاسییەکان، هاوپەیمانییەکان و ئەو پرۆسانەی بڕیار لەسەر ئایندەی وڵات دەدەن لەبەرچاو ناگیرێن، پێویستە ڕێژەی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیارداندا زیاتر بکرێت.