مێدیای فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە سێ تەقینەوە لە ڕۆژئاوای شاری "بەندەر عەباس" (شارێکی بەندەریی سەرەکی و گرنگ لە کەناراوەکانی باشووری ئێران) بیستراون. ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ناو ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوەی دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران (IRIB)، تاوەکو ئێستا سەرچاوە و هۆکاری ڕاستەقینەی ئەو تەقینەوانە بە نادیاری ماونەتەوە.
ئەم تەقینەوانە دوای ئەوە دێن کە سوپای ئەمریکا دەستپێکردنی شەپۆلێکی دیکەی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا، کە سەرپەرشتیی هێزەکانی ئەمریکا لەم ململانێیەدا دەکات، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە وردەکاریی هێشەکەی بڵاوکردەوە:
کاتی هێرشەکە: هێرشە ئاسمانییەکان نزیکەی کاتژمێر ٩:٣٠ی شەو بە کاتی ناوخۆیی (٢ی پاشنیوەڕۆ بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا) لە ڕۆژی پێنجشەممە دەستیانپێکردووە.
ئامانجی هێرشەکە: سێنتکۆم ڕایگەیاندووە کە ئامانج لەم هێرشە نوێیانە "تێکشکاندن و لاوازکردنی زیاتری توانای سەربازیی ئێرانە".