ڕاستەوخۆ

سەرۆک کۆماری ئێران: سەرۆکی ئەمریکا لە بەڵێنەکانی پاشگەز دەبێتەوە

reset font size increase font size

سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، ئەمریکا لەو بەڵێنانە پاشگەز بووەتەوە کە لە ئیسلامئاباد داویەتی و پێشێلی ڕێککەوتنەکەی کردووە.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە میانی بەشداری لە لوتکەی شەنگهای رایگەیاند، ئاسایشی بەردەوام لە ناوچەکە لە ڕێگەی ڕێزگرتن لە سەروەری وڵاتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ و هاوکاری نێوان حکومەتەکان بەدەست دێت.

پزیشکیان ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەوە سەرۆکی ئەمریکا بووە کە رێککەوتننامە ئیسلام ئابادی پێشێل کردوە.

سەرۆکی ئێران جەختیشی کردەوە لەوەی،  ئەگەر واشنتۆن بگەڕێتەوە بۆ بەڵێنییەکانی لە یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد، تاران دەستبەجێ بەڵێنییەکانی جێبەجێ دەکات.

سەرۆک کۆماری ئێران لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا گوتی: بە پێچەوانەی ئەمریکا، ئێران پێشینەیەکی درەوشاوەی هەیە لە جێبەجێکردنی بەڵێننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و هەمیشە بەپێی بنەماکانی بەڕێوەبردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەی کردووە.

lvo

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.