مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە گوتارێکدا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، توانا سەربازی و بەرگرییەکانی تاران تەنها بۆ ڕێگرییە لە هەر دەستدرێژییەک و وڵاتەکەی بۆ بەرگریکردن لە خۆی مۆڵەت لە هیچ هێزێک وەرناگرێت.
پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە تەکنەلۆژیای ئەتۆمی مافێکی بێوچانی گەلی ئێرانە بۆ پەرەپێدانی بوارەکانی پزیشکی، کشتوکاڵ، پیشەسازی و انرژیی بەردەوام، و هەڵوێستی ڕوون و فەرمیی تاران ئەوەیە که "نەخێر بۆ چەکی ئەتۆمی، و نەخێر بۆ بێبەشبوون لە زانستی ئەتۆمی". ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم کێشەیە لە گۆڕەپانی جەنگدا چارەسەر ناکرێت، بەڵکو لە ڕێگەی ڕێککەوتنێکی هاوبەشەوە دەبێت کە مافەکانی گەلی ئێران و سروشتی ئاشتییانەی بەرنامەکە دەستەبەر بکات.
سەرۆککۆماری ئێران سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە ئەوەی خستە ڕوو، کە تاران ئاسایشی ناوچەکە بە پشتبەستن بە هاوکاری و دراوسێیەتی بەهێز دەبینێت، هاوکات ڕەخنەی گرت و ڕایگەیاند کە قبوڵکراو نییە ئێران وەک پاسەوانی مێژوویی گەروی هورمز ڕووبەڕووی سزای نادادپەروەر بووەتەوە، لە کاتێکدا ئەوانی تر لەو ڕێڕەوە ئاوییە بۆ گواستنەوەی چەک و قەیرانەکان لە ناوچەکەدا کەڵک وەردەگرن.