ڕاستەوخۆ

ئێران قسەکانی سێنتکۆم لەبارەی تێپەڕاندنی نەوت بە گەرووی هورمزدا ڕەت دەکاتەوە

reset font size increase font size

ئەبولفەزل شکارچی، گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا لێدوانەکانی براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)ی لەبارەی تێپەڕاندنی زیاتر لە ملیارێک بەرمیل نەوت بە گەرووی هورمزدا بە «درۆ، چەواشەکاری و پێکەنیناوی» وەسف کرد.

گوتەبێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، کۆنترۆڵی گەرووی هورمز بە تەواوەتی لە دەستی هێزەکانی ئێراندایە و ئەم لێدوانانەی واشنتنی بە ئۆپەراسیۆنێکی دەروونیی شکستخواردوو ناو برد بۆ ورەدان بە هێزەکانی ئەمریکا و پاساودانی تێچووە سەربازی و دارایییەکان.

ئەم وەڵامی ئێران دوای ئەوە هات، فەرماندەی سێنتکۆم ڕایگەیاندبوو، بەهۆی پاککردنەوەی ڕێڕەوەکان لە مین و سەپاندنی گەمارۆکان، هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتووەتە سفر بەرمیل و زیاتر لە 2,000 کەشتییان بە سەلامەتی پاراستووە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە دوای هێرشەکانی 28ی شوبات و داخستنی ڕێڕەوەکە لە 2ی ئادارەوە وەک ستراتیژێکی جەنگ، نرخی نەوت لە 72.5 دۆلارەوە بۆ 120 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرز بووەتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.