ڕاستەوخۆ

ئەڵمانیا لە چوارچێوەی چاکسازییە نوێییەکاندا ڕێکاری خێرا بۆ کەیسی پەنابەران جێبەجێ دەکات

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی چاکسازییە نوێیەکانی یەکێتیی ئەوروپا لە نێوان مانگەکانی حوزەیران و تەموزدا، حکومەتی ئەڵمانیا زیاتر لە 2 هەزار کەیسی پەنابەریی بە ڕێکاری خێرا تاوتوێ کردووە.

بە گوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، لەمەودوا حکومەتی ئەو وڵاتە لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگدا بڕیار لەسەر کەیسە پەنابەرییەکان دەدات و مۆڵەتی سێ مانگ بە فەرمانگەی فیدراڵیی کۆچ و کۆچبەران دەدرێت بۆ یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی ئەو کەسانەی لە وڵاتێکی سەلامەتەوە هاتوون.

ئەم سیستەمە نوێیە ئەگەری گەڕاندنەوەی پەنابەران پێش دەرچوونی بڕیاری کۆتایی دادگا زیاتر دەکات، هاوکات ئەو پەنابەرانەی داواکارییەکانیان ڕەت دەکرێتەوە لە مافی کارکردن بێبەش دەکرێن و ڕووبەڕووی دەرکردن و گەڕاندنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان دەبنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.