ڕاستەوخۆ

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسرائیل و ڕووسیا خرانە لیستی ڕەشی توندوتیژیی سێکسییەوە

reset font size increase font size

ڕاپۆرتێکی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئاستی جیهان دەنگدانەوەی فرەوانی بەدوای خۆیدا هێنا، کە یەکەمین جارە هێزەکانی ئیسرائیل و ڕووسیا بۆ لیستی ڕەشی توندوتیژیی سێکسی زیاد کراون.

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکەوە ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی نوێی "توندوتیژیی سێکسی لە کاتی شەڕدا" لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا کاریگەریی فرەوانی دروست کردووە، چونکە بۆ یەکەمین جارە هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل و سوپای ڕووسیا لەم لیستە ڕەشەدا جێگیر دەکرێن، لە ڕاپۆرتەکەشدا هاتووە: "حاڵەتەکانی ئەشکەنجەدان، دەستدرێژی و توندوتیژیی سێکسی دژی دەستبەسەرکراوانی فەلەستینی و هاوڵاتییانی مەدەنی ئۆکرانیا بە تەواوی بەڵگەمەند کراون".

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش کردووە، نەک تەنیا سوپای دەوڵەتان، بەڵکو گرووپە چەکدارەکانیش لەم لیستەدا جێگەیان گرتووە، بەتایبەتیش کۆیلەکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراو و توندوتیژیی سێکسیی ڕێکخراوی داعش دژی ژنانی ئێزدی جارێکی دیکە لە ڕاپۆرتەکەدا جەختی لێ کراوەتەوە، هاوکات گرووپەکانی وەک 'دەستەی تەحریری شام' و 'سوپای نیشتمانیی سووریا' بەهۆی هەمان تۆمەتەوە لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکەدا ناویان هاتووە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان