ڕاستەوخۆ

ئاگری بەرفراوان چەند وڵاتێکی ئەوروپای تەنیوە و دۆخی نائاسایی ڕاگەیەندراوە

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چەند ئاگرێکی بەرفراوان وڵاتانی پرتوگال، ئیسپانیا، ئیتالیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا دەسوتێنێت و زیانی گیانی و ژینگەیی زۆریان دروستکردووە

reset font size increase font size

تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە چەندین وڵاتی باشووری ئەوروپا خەریکی کۆنترۆڵکردنی چەندین ئاگرکەوتنەوەی بەرفراوانن. بەپێی دواین ڕاپۆرتەکان، دۆخی نائاسایی بەهۆی ئەم ئاگرانەوە گەیشتووەتە ناوچەکانی پرتوگال، یۆنان، ئیسپانیا، فەڕەنسا و ناوچەی بەڵکان، ئەمەش ڕێک هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی گەشتیاریی هاوینە لە کیشوەرەکەدا.

یەکێک لە قورسترین کاریگەرییەکانی ئەم ئاگرە لە کاتی قۆناغی سێیەمی پێشبڕکێی جیهانیی پاسکیلسیواریی "تۆر دۆ فرانس"  کەوتۆتەوە. ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی تریڤیلاک لە باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا کە تەنها 60 کیلۆمەتر لە هێڵی پێشبڕکێکەوە دوورە، وای کردووە بەرپرسانی ئەمنی هاتوچۆی هاندەران و هێڵی گەیشتنی پاسکیلسیوارەکان بۆ ناوچەی "لێز ئەنگڵس"  سنووردار بکەن. ئەم ئاگرە کە بەرەیەکی 18کیلۆمەتری گرتووەتەوە، بووەتە هۆی برینداربوونی توندی کارمەندێکی فریاگوزاری و دانیشتوویەکی ناوچەکە.

لە لایەکی دیکەوە، پرتوگال بەهۆی سووتانی 12,000 هێکتار زەوی لە ناوچەی ڤۆزێلا ناچار بووە داوای هاوکاریی بەپەلەی فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە لە ئیتالیا و ئیسپانیا بکات. لە ئیسپانیای هاوسێش، ئاگرێک لە ناوچەی جیرۆنا  زیاتر لە 2,200هێکتار زەوی وێران کردووە و بووەتە هۆی گەمارۆدان یان کۆچپێکردنی نزیکەی 50,000 هاووڵاتی؛ پۆلیسی ئیسپانیا کەسێکی دەستگیرکردووە کە بەهۆی بەکارهێنانی ئامێری بڕینەوە بووەتە هۆی دروستبوونی پریشک و کەوتنەوەی ئاگرەکە. لە یۆنانیش، ئاگر لە ڕۆژاوای ئەسیوپیا و باکووری شاری سالۆنیک کەوتووەتەوە و سووتانی کارگەیەکی ڕیسایکلین دووکەڵێکی ژەهراوی بە چواردەوردا بڵاوکردووەتەوە، بەو هۆیەوە داوا لە دانیشتووان کراوە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە. یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە، گەورەترین تیمی فریاگوزاریی هاوبەشی لە 14وڵاتی جیاوازەوە بۆ ناوچە مەترسیدارەکان چالاک کردووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.