مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی دانوستانەکان بەستراوەتەوە بە پابەندبوونی تەواوەتی و جێبەجێکردنی کرداریی ڕێککەوتنەکان لەلایەن ئەمریکاوە.
ئەم لێدوانەی پزیشکیان لە دوای کۆتاییهاتنی خولێکی نوێی دانوستانەکان هات کە لە سویسرا و بە نێوەندگیری وڵاتانی قەتەر و پاکستان بەڕێوەچوو.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە ئەو لێدوانانەی لە دەرەوەی دەقی ڕێککەوتنەکان دەدرێن، خزمەت بە پێشوەچوونی دانوستانەکان ناکەن.
پزیشکیان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیویەتی: "پێش هەر هەنگاوێک لەم پرۆسەیەدا بە پابەندبوونی کرداری بەو بەرپرسیارێتییانەوە دەپێورێت کە قبوڵ کراون."
ئاماژەی بەوەش کرد کە سوودی هەر دانوستانێک بەندە بە جێبەجێکردنی وردی بەڵێنەکانەوە.
لەلایەکی دیکەوە، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، دووبارە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی جێگیرکردنی سەروەری تەواوەتی دەوڵەتی لوبنان بەسەر تەواوی خاکەکەیدا ڕایگەیاند.
قاڵیباف ئاماژەی بەوە کرد کە ڕاوێژکارییە بەردەوامەکان ئامانجیان دەستەبەرکردنی ئەم سەروەرییە، و جەختی کردەوە کە تاران دەستبەرداری ئەم ئامانجە نابێت تاوەکو گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی کۆتایی کە یەکپارچەیی خاکی لوبنان بپارێزێت.